KurdeSIM™ Help & Support Center

Find answers to the most frequently asked questions below.

ناوەندی یارمەتی و پشتگیری كوردئیسیم

زۆرترین پرسیارە دووبارەبووەکان لە خوارەوە وەڵام دراوەتەوە

تێبینی گرنگ: مۆبایلەکەت دەبێت پشتگیری لە تەکنەلۆژیای ئیسیم بکات. ڕەنگە هەندێک لە مۆبایلە دوو سیمکارتەکان پشتگیری ئیسیم نەکەن بۆ نموونە ئایفۆن.
ڕەنگە هەندێك لە ئەندرۆید ئەگەر دوو سیمکارتیش بێ، ئیسیم كار بکات، بەڵام هەموو ئەندرۆیدێك وانییە تکایە پێش كڕین دڵنیا بکەوە کە مۆبایلەکەت پشتگیری ئیسیم دەکات.

تکایە ئاگاداربە دوای ئەکتیڤ کردن ئیسیمەکە مەسڕەوە لەسەر مۆبایلەکەت چونکە ناتوانی دووبارە داخیل بکەیەوە تەنانەت ئەگەر بەکاریشت نەهێنابێت. دوای ئەکتیڤ کردن ناتوانی ئیسیم بگوازیەوە بۆ مۆبایلێکی تر. تکایە دڵنیابە گشت هەنگاوەکانی ئەکتیڤ کردن ڕێك وەك خۆی جێبەجێ بکە بەدرووستی، لەبیرکردنی هەر هەنگاوێك ڕەنگە ببێتە هۆکاری ئەوەی ئیسیمەکەت کار نەکات.

پرسیار/ من ئیسیمێکم کڕی. چۆن چالاکی بکەم؟

وەڵام/ بۆ ئایفۆن: دوای ئەوەی کە ئیسیمەکەت كڕی ئەپی كوردئیسیم بکەرەوە و ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

My eSIMs → View eSIM → Install eSIM → Activate

دوای ئەکتیڤ کردن چەند خولەكێك چاوەڕێ بکەو ئەم هەنگاوانە بکە:

Settings → Cellular → la SIMs aw eSIMa halbzhera ka la KurdeSIM kriwta → DATA ROAMING + TURN ON THIS LINE hardukyan bka ON → Data Mode bka “LOW DATA MODE” → yak hangaw bgarewa dwawa u Cellular Data (yan Mobile Data) bkawa → la Cellular Data haman eSIM halbzhera.

هەر كاتێك پرسیارێكی ترت هەبوو یان پێویستت بە یارمەتی بوو بێ دوودڵی نامە بنێرە یاخود پەیوەندیمان پێوە بکە لە ئینستگرامی فەرمی كوردئیسیم و یەكێك لە ئەندامانی كوردئیسیم بە زووترین کات هاوکاریت دەكات. سوپاس بۆ بەکارهێنانی كوردئیسیم، بە هیوای گەشتێكی خۆش و سەلامەت.

نرخەکان بەپێی وڵات و ماوەی مانەوە دەگۆڕێت

بۆ زانینی نرخ و ڕووماڵکردن، ئەپی كوردئیسیم لە ئایفۆن یان ئەندرۆید دابەزێنە و شوێنی مەبەستت هەڵبژێرە، گشت نرخەکان و زانیاری تەواوت پێشان دەدرێ زۆر بە ئاسانی، دواتر ماوەی گەشتەکەت هەڵبژێرە، پاشان ستاندەر(بە گێگابایت) یان بێسنوور هەڵبژێرە. ئێمە پێشنیاری بێسنوور دەکەین بۆ ئەوەی لەناکاو ئینتەرنێتت نەپچڕێت لەکاتی گەشتەکەتدا.

دوای هەڵبژاردنی وڵاتی مەبەست نرخەکان هەمووی پێشان دەدرێت.

بۆ بینینی ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی کڕین كلیك لێرە بکە

زۆر ئاساییە چونکە ئیسیم ئەو کاتە ئەکتیڤ دەبێ کە دەگەیتە وڵاتی مەبەست، تکایە ئیسیمەکە مەسڕەوە چونکە ناتوانی دووبارە ئەکتیڤ بکەیەوە.

بۆ نموونە ئەگەر تۆ لە کوردستانی و ئیسیمی ئەوروپات کڕیوە، دەتوانی پێش گەشتەکەت ئیسیمەکە ئەکتیڤ بکەی بۆ ئەوەی کە گەیشتییە ئەوروپا ڕاستەوخۆ ئینتەرنێتت هەبێت بەڵام لەناو ئەپەکە هەر دەنووسرێ

NOT ACTIVATED

چونکە تۆ هێشتا لە کوردستانی، هەر کە گەیشتییە وڵاتی مەبەست ڕاستەوخۆ ئینتەرنێتت دەبێت ئەگەر گشت هەنگاوەکانی ئەکتیڤ کردنت ڕێك وەکو خۆی ئەنجام دابێ

گرنگ: تکایە ئاگاداربە دوای ئەکتیڤ کردن ئیسیمەکە مەسڕەوە لەسەر مۆبایلەکەت چونکە ناتوانی دووبارە داخیل بکەیەوە تەنانەت ئەگەر بەکاریشت نەهێنابێت.

تکایە دڵنیابە گشت هەنگاوەکانی ئەکتیڤ کردن ڕێك وەك خۆی جێبەجێ بکە بەدرووستی و پێویستە ئیسیمەکەت کار بکات، تکایە ئاگاداربە لەبیرکردنی هەر هەنگاوێك ڕەنگە ببێتە هۆکاری ئەوەی ئیسیمەکەت کار نەکات.

گرنگترین هەنگاوەکان بریتین لە:

1- “DATA ROAMING” u “TURN ON THIS LINE” hardukyan bka ON

2- la Cellular Data haman eSIM halbzhera

 بۆ ئەکتیڤ کردن لە ئایفۆن كلیك لێرە بکە

بۆ ئەکتیڤ کردن لە ئەندرۆید كلیك لێرە بکە

تکایە هەوڵ مەدە دوای ئەکتیڤ کردن ئیسیمەکە بسڕیەوە، چونکە ناتوانی دووبارە داخیل بکەیەوە تەنانەت ئەگەر بەکاریشت نەهێنابێت

 

ئیسیم پەیوەست دەبێت بە نزیکترین تاوەری ئینتەرنێت لە وڵاتی مەبەست، لە هەندێك حاڵەت ڕەنگە ئینتەرنێت زۆر خێرا نەبێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێك لەوانە

ئەمە تەنها نموونەیە: تۆ لە گەشتی ئاهەنگی سەری ساڵی لە پاریس و هەزارەها یاخود ملیۆنەها خەڵك لە هەمان شوێنی گەشتیارین و ئەم شوێنە تەنها پێنج تاوەری ئینتەرنێتی لێیە، ئەوا بێگومان ڕەنگە ئینتەرنێت کەمێك خاو ببێتەوە چونکە هەموو ئەو کەسانەی ئیسیم بەکاردێنن پەیوەستن بەم پێنج تاوەرە، ئەمە هیچ پەیوەندی بە كوردئیسیم یاخود براندێکی تری ئیسیم نییە. تکایە لەم حاڵەتانە هەوڵ مەدە ئیسیمەکە بسڕیەوە، چونکە ناتوانی دووبارە داخیل بکەیەوە تەنانەت ئەگەر بەکاریشت نەهێنابێت

بۆ پلانە ناوخۆییەکان تەنها ئەو وڵاتە هەڵبژێردراوە دەگرێتەوە. نموونە: پلانی تورکیا تەنها تورکیا دەگرێتەوە.

بۆ پلانە هەرێمییەکان، بۆ نموونە ئەوروپا ئەوا لە زۆربەی وڵاتانی ئەو ناوچەیە کار دەکات بۆ نموونە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ زانیاری زیاتر كلیك لەسەر:

View Country Coverage

بکە بۆ ئەوەی ببینی لە کامە وڵات کاردەکات پێش ئەوەی ئیسیمەکە بكڕی

ئەگەر كۆدی داشكاندن یان پڕۆمۆت هەیە، كۆدەکە لە شوێنی پڕۆمۆ كۆد بنووسە لەکاتی پارەدان و پەنجە بنێ بە:
APPLY DISCOUNT
تکایە دڵنیابە کە داشكانەکە ئەنجامدراوە و نرخەکەت هاتۆتە خوارەوە پێش ئەوەی پارە بدەی بۆ ئەوەی سوودمەندبی لە داشكاندنەکە.

بەڵێ. دەتوانیت لە ئەپی كوردئیسیم ئیسیمەکە بکڕیت، دوای كڕین ئەپی کورد ئیسیم بکەوە پاشان ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

My eSIMs → View eSIM → Show QR Code

کۆدەکە لەگەڵ هاوڕێکەت یان ئەندامی خێزانەکەتدا هاوبەش بکە بۆ ئەوەی لەسەر مۆبایلەکەی خۆیان ئەکتیڤ بکەن.

گرنگ: ئەگەر ئیسیمت بۆ کەسێکی تر كڕیوە، لە مۆبایلەکەی خۆتدا ئەکتیڤ مەکە. ئیسیم تەنها یەك جار بەکاردێت و ناتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ مۆبایلێكی تر دوای ئەکتیڤ کردن.

كوردئیسیم هەرگیز داوات لێناکات پاسۆردی ئەکاونتەکەت، کۆدی پشتڕاستکردنەوە، ژمارەی تەواوی کارتی بانکیی، سیڤیڤی، پین، یان وردەکارییەکانی بانکی لە ڕێگەی ئیمەیڵ، تەلەفۆن، واتسئەپ، سۆشیال میدیا، لایڤ چات، یان هەر نامەیەکی ترەوە هاوبەش بکەیت.

بۆ پاراستنی ئێوە هەرگیز زانیاری هەستیار مەنێرن بۆ هەر کەسێک کە بانگەشەی نوێنەرایەتی كوردئیسیم دەکات. ئەگەر وشەی نهێنی، وردەکارییەکانی پارەدان، یان کۆدەکانی پشتڕاستکردنەوەت لەگەڵ هەر لایەنێکی سێیەمدا هاوبەش بکەیت، تۆ بە تەواوی بەرپرسیاریت لە هەر زیانێکی دەرئەنجامی، دەستگەیشتنێکی بێ مۆڵەت، یان خراپ بەکارهێنان.

ئەگەر هەر نامەیەکی گوماناویت پێگەیشت کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە كوردئیسیمەوە بێت، وەڵام مەدەرەوە یان کلیک لە هیچ بەستەرێک/لینكێك مەکە. لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیمانەوە دەستبەجێ پەیوەندی بە پشتگیری کوردسیمەوە بکەن. یان ئیمێڵمان بۆ بنێرن ڕاستەوخۆ و ئاگادارمان بکەنەوە لەڕێگەی

support@kurdesim.net

If you are using iPhone tap Install eSIM

Your iPhone will open settings

Follow the steps on your iPhone

Tap Activate

Wait until activation finishes

Or Simply See our Video Tutorials: 

Click here for English Tutorial.
Click here for Kurdish Tutorial.

Simply Click here to see our tutorial video.

After payment open your order page

Go to eSIM Installation and Usage

This is where you will see Install eSIM or Show QR Code

Tap Show QR Code

Scan the QR code with the phone you want to use

Follow the phone settings steps

Tap Activate

Wait until activation finishes

Yes

Open your order on the computer

Click Show QR Code

Scan the QR code with the phone you want to use

Do not scan it with the wrong phone

After installation go to your phone settings

Make sure the KurdeSIM eSIM is turned on

Make sure Data Roaming is on

Make sure Cellular Data is using the KurdeSIM eSIM

KurdeSIM will never ask you to share your account password, verification code, full credit card number, CVV, PIN, or banking details by email, phone, WhatsApp, social media, live chat, or any other message.

Payment details must only be entered directly through our secure official checkout page. For your protection, never send sensitive information to anyone claiming to represent KurdeSIM. If you share your password, payment details, or verification codes with any third party, you are fully responsible for any resulting loss, unauthorized access, or misuse.

If you receive any suspicious message claiming to be from KurdeSIM, do not reply or click any links. Contact KurdeSIM support immediately through our official website. Or at support@kurdesim.net